وتیان شەیتان ئیمانت بە نسیب وتی درۆیەکی نا موستەجاب
درۆیەکى زۆر ئاشکرایە چونکە ڕاستەوخوَ ڕاستی یەکەى دیارە چى یە لە خوَیدایە بوَیە بڕواى پێ ناکرێ
درۆیەکى زۆر ئاشکرایە چونکە ڕاستەوخوَ ڕاستی یەکەى دیارە چى یە لە خوَیدایە بوَیە بڕواى پێ ناکرێ
ئەزانێ نازی ئەگیررێ هەر پەڵپە ئەگرێ و خۆی سور ئەکاتەوەو هەرزەیی ئەنوێنێ وەکو شێت بۆ ئەوەی مەبەستی سەر بگرێ ، لێ یشی قوبوڵ ئەکرێ
بە ڕەواڵەت خۆی وا نیشان ئەدا کە خراپ نی یە و زۆرداری ناکات و لەوە ئەترسێ خەڵك بە ڕاستی یەکەی بزانن کە زۆردار و خراپە
بە ڕەواڵەت خۆی وا نیشان ئەدا کە ئیشەکەی پێ ناکرێ لە دڵیشا زۆر حەز ئەکا و هەر ئەوەیشە ئاواتی
هەر شتێ خزمەت بکرێ و بپارێزرێ و بەباشی پەروەردە بکرێ بە جوانی ئەژی و هەمیشە گەش ئەبێ
لەبەر چاوی دۆستا ڕوخۆش بە با پێ ی خۆش بێ هەروەها لەبەر چاوی دوژمنیشا هەر ڕو خۆش بە با پێ ی ناخۆش بێ
گەنجیەتى و جوانى هەمو خوَشى و گومڕایى یەکى پێوەیە
گەنج هەرچۆنێ ڕەفتار بکا چاك بێ یان خراپ ڕەخنەی لێ ناگیررێ و شورەیی نی یە
لەجیاتى ئەوەى بی سەلمێنێ کە وانى یە کەچى بەباشى ئەى سەلمێنێ کە وایە
ژیان هەر چۆنێ بێ ئەو بە ئارەزووی خۆی ئەڕانێ