loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
وتیان حوشتر لە کوێ بویت وتی لە حەمام وتیان بە قاچو قولی گواویتا دیارە

درۆیەکى ئاشکرایە و بەڵگەى ناوێ

 
وتیان حوشتر ملت خوارە وتی بۆچی کوێم خوار نی یە

بوَ ڕەخنە ناشێ چونکە هەموشوێنێکى و هەمو شتێکى هەر رەِخنەیە

 
وتیان خۆی زۆر وایە ، بە تەوسەوە

خۆی وا نی یە

 
وتیان خورمات ئەوێ یان مێوژ وتی خورمژ

کە ئەڵێن لەو دوو شتە کامیانت ئەوێ هەردوکیان

 
وتیان دۆمە کوزت ڕەشە وتی بە میراتم کەوێ هەر ئەوە شك ئەبەم

ڕەخنەیەکی نا بەجێ یە و هەر ئەوە هەیە و لەوە زیاتر نی یە

 
وتیان ژاڵە بۆ وا تاڵی وتی لەبەر برا مردن وتیان ئەی گوڵت بۆ ئاڵە وتی لەبەر دۆستو دوژمن

بە سەر زارى و لە ڕو شادمانە و لە دەرونیشا خەفەت بارە بەوە دۆستان خوَش حاڵن و دوژمنان خەفەت بارن

 
وتیان ڕانەهەڕو بڕو شوانت مرێ وتی خاوەنیشم بمرێ بێ شوان نابم

شتی بە کەڵك هەر زو خاوەنى بوَ پەیدا ئەبێ هەر کەسێ یان هەر شتێ کەڵك و قازانجى پێوە بێ زۆر زو سەرپەرشتى کەر و دڵسوَزى درۆینەى بوَ پەیدا ئەبێ

 
وتیان ڕەحیمە قەل لەسەر ئەو دەمەت گوێ یان بڕیت وریا بە لووتیشت نەبڕن وتی حەدیان چی یە

مرۆڤى خراپ چاك بوونى زەحمەتە

 
وتیان ڕێوی چەن بەند ئەزانی وتی نەوەدو نۆ چاکترینیان پێچ کردنەوەیە

مرۆڤی فڕ و فێلاوی ڕێگای زۆرە بۆ هەڵپە و دزی و زەرەردان و ڕاکردن و ....ناشیرینیان خۆ ڕزگار کردنە و بە نهێنی

 
وتیان ڕێوی کێ شاهێدتە وتی کلکم

درۆ ئەکا و بەهوَى کەسی نزیکەوە پاساوى ئەدا


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023