وتیان لە کوێ زەمی خەڵکت بیست زەمی خۆیشت لەوێ کرا
لە هەر کوێ یەك ئەگەر زەمی یەکێك ببیسرێ هەر لەو شوێنە زەمی چەنانی تریش ئەبیسرێ هەروەها هی تۆیش
لە هەر کوێ یەك ئەگەر زەمی یەکێك ببیسرێ هەر لەو شوێنە زەمی چەنانی تریش ئەبیسرێ هەروەها هی تۆیش
لەو شوێنەی کە ئەبیستیت زەمی خەڵك ئەکەن ، دڵنیابە هەر لەو شوێنەدا زەمی تۆیش ئەکەن
خراپەکار بەهۆی خۆ شاردنەوەو نهێنی باری یەوە کاری مەیسەر ئەبێ
ئەگەر زۆردار سەرپشك کەیت هەرچی هەیە بۆ خۆی ی دائەنێ و بەشی کەس نایات
ناشیرین و نابوت لە ژیان ، ئەگەر غەزەبى لێ بگیررێ ئەبێ چى لێ بێت دیارە ئەبێ جوانى و خوَش گوزەرانى ى پێ ببڕڕێ ، مەیمونیش لە وە زیاتر کە زۆر ناشیرینە ئەگەر خوا غەزەبى لێ بگرێ ئەبێ جوان بێ وەك ئاسکى لێ بێ .
ئەو کەسەی کە لەژیانا بەرز بێ یان نزم بێ کە مرد لە گۆڕا هیچیان جیا ناکرێنەوە لە یەکتر
فێری کرد
کارەساتی بەر پاکرد
تێکچوون و پەشێوی یە و دنیا نا ئارامەو پڕە لە کارەسات
بێوەژنێکە هەژارە بەگوڵ چنی ژیانی خۆی ئەبا بەڕێوە