loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

3740  ئەنجامی گەڕان

 
ئۆباڵ

بەر پرس و بایەخ و بەخت کردن بۆ بەجێهێنانی ئەرکی پاك

 
ئۆباڵی ئەکێشم

ئۆباڵی بە گەردنم

 
ئۆباڵی بە ئەستۆم

هەمو هەڵەو گوناهی کە ئەی کا لە منەوە فێری بووە من بەر پرسیارم لێی

 
ئۆباڵی بەئەستۆمەوەیە

هەر ناخۆشی و تەنگوچەڵەمەیەك بێتە ڕێی لەسەر منە بۆی چار بکەم ئەگەر نەی کەم گوناهبار ئەبم بەرامبەری

 
ئۆخەی

پێم خۆشە

 
ئۆخەی ئۆخەی لە منێ ، مێردە وتی چڵمنێ گا دەرکە لە هەرزنێ

دڵی خۆشە ناوی هێنراوە و نرخی دراوەتێ

 
ئۆخەی کەیت لە عەزیزیت

کە تۆ بە من ئەڵێی ئۆخەیم کرد ڕزگارت بو لەوەلا، منیش ئەڵێم ئۆخەی کەی لە عەزیزت

 
ئۆخەی لە خۆی نەکا

لە گوزەران ئەوەندە تووشی خۆشی نەبێت بڵێت ئۆخەی، هەرلە ناخۆشیدا بێت

 
ئۆخەی لە عەمرت کەیت

تەمەنی ژیانت هەمووی خۆشی بێت هەر وشەی (ئۆخەی); تیا بەکار بهێنی

 
ئۆخەی ی کرد

حەسایەوە و بە مەبەست گەیی


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023