loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
یەکیان گرت

بوون بەیەك ، بوون بە یاریدە دەرو هاوکاری یەکتر

 
یەکێك لە ژێر حەوت کەسا بو ئەی وت خوڵامی ئاغای خۆمم پێ ئەڵێن

هەمیشە بە کردەوە بودەڵەیەو ژێر کەوتوە کەچى بە قسە خوَى وا دەرئەخات زاڵە و سەرکەوتوە .

 
یەکێك ماڵی ئەسووتا یەکێکی تر ئاگری لێ ئەبرد

کەس بە حاڵی کەس نازانێ

 
یەکێکی تر ناگرێت

شوێنەکە ئەوەندەی تێ خراوە یەکێکی تر ناگرێت

 
یەکێکی تر هاتۆتە جێی

گوَڕراوەو بووە بە زەلامێکى تر

 
یەکێکیان پۆڵایە و یەکێکیان ئاسنە

هەردوکیان بەرامبەر بەیەك توند و تیژن و هیچ کامیان نەرم نابێ و دڵى ئەوى تریان ڕاناگرێ بوَیە ناکوَکن .

 
یەکێکیان شایە و یەکێ شالیار

هەردوکیان خوَیان بە گەورە ئەزانن و گوێ لە کەس ناگرن و بە ئارەزوى خوَیان ئەڕانن

 
یخی دا

کوَڵى پێ دا

 
یخی لێ کردن

دەرى کردن

 
یوسوف کە کەوتە زیندان چ گەزێك و چ چل گەز

مەترسی کە ڕوى کردە ژیانى مرۆڤ کەم بێ یا زۆر وەکو یەکە


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023