loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
یەکەو حەیزەران

یاری یەکی وەرزشانەیە

 
یەکەو کڵاوە ، یەکەو گۆتەکە

یەکەمیان جۆرێ یاری یە دوەمیان یاری وەرزشانەیە

 
یەکجار

زۆر

 
یەکسەری ی کردەوە

تێکى داو هەموى کرد بەیەک

 
یەکلایی کردەوە

بە ئەنجامی گەیان و گومانی تیا نەهێشت و لایەکی هەڵ بژاردو کردی

 
یەکن

پێکەوەن و یاریدەى یەکتر ئەدەن

 
یەکو دوی لێ ناکات

بە پەرۆشەوە دەستی ئەداتێ و حەز ئەکات

 
یەکێ ئەی کوتێ یەکێکی تر ئەڵێ شڵپ

ئەرکەکە یەکێك ئەی کێشێ کەچى یەکێکی تر کە هیچى نەکردوە ئەى کا بە هى خوَى

 
یەکێ ئەی وت ئای گونم یەکێکی تر ئەی وت لە تۆ بەدتر منم

هەردوکیان هاو دەردن

 
یەکی بە دوو نابێ

لە کارو باریا سەرناکەوێ و مایەیەکى دەس ناکەوێ دیارى بێ


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023