وتیان بەراز بۆ بە ڕۆژا دەر ناکەوی وتی لەبەر ئیشە باشەکانی شەوم
مرۆڤى خراپ زات ناکا لەناو خەڵکا دەرکەوێ چونکە خوَى بە شەرمەزار و گوناهبار ئەزانێو هەست ئەکا خوَشەویست نی یە
مرۆڤى خراپ زات ناکا لەناو خەڵکا دەرکەوێ چونکە خوَى بە شەرمەزار و گوناهبار ئەزانێو هەست ئەکا خوَشەویست نی یە
وتیان زەلامی دڵ ڕەق و بێ بەزەیی بۆ ئەوەندە ڕەقی وەکو بەرد وتی منیش لەگەڵ دڵ ڕەقاندام بۆیە دڵ ڕەقم
دراوسێ ی خراپ ئەبێتە هوَى دواکەوتن و خەریك بونى و ڕەنجدانى خوَڕایى و دوژمنبوَ پەیدا بوون و ئاژاوەو شەڕ نانەوە تا کوژتن و لە ناو چون
ئاگای لە هیچ نی یە گیرو گرفتی خۆی نەبێ
حەزناکا هیچ بدات و هیچ یاریدەیەك بدات بەلام حەز ئەکا شتى بدەنێ و یاریدەى بدەن
خۆی لە ئیش کردن و یاریدەدانی خەڵك ئەشارێتەوە و پێویستی ی کەس جێ بە جێ ناکات
مرۆڤی سپڵە وەکو پشیلەیە هەر داوایەکی لێ بکرێت بۆ کەڵك بەخشین جێبەجێی ناکات و هەرچیشی لەدەستا بێت ئەگەر باش بێ ئەی شارێتەوە بۆ ئەوەی کەڵکی لێ وەر نەگیررێت
بیر لە کارو بارى دوا ڕۆژ کردنەوە کارێکى باشە و پەشیمانى لە دوا نی یە
مژدەیەکی بێ کەڵکە و هەر کەسە ڕەنجی خۆی لەسەر شانی خۆیەتی
بڕوانە وتیان حوشتر کوڕت بو وتی باری خۆم لەسەر پشتی خۆمە