گەڕان
لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ
وەوڵە بارانێ یە
بووکە بارانێ یە
وتووی دا . وتووی کرد
چرچی لابردو سافی کرد
وەی .... وەی
خراپە .....خراپە
وتی باوکی قسە جوانم ڕۆ وتی کەس بە گوێ ی ئەکرد ؟
ڕۆڵە نرخى باوك نازانێ تا نەمرێ
وتی بەیانی سوورە وتی بە من چی وتی بۆ تۆیە وتی بە تۆ چی ؟
ئەوەى کە پەیوەندى ى بە توَ وە نەبێ هیچ کەڵکى نی یە بوَت
وتی پورە هاجەرە کەچەڵە دایکم ئەڵێ دیزەیێ دۆمان بۆ بنێرێ وتی ئەو زمانە شیرینەی دایکت هەیەتی شەپێ کەرەیشی بۆ ئەنێمە بانی
ناوى سوك لە مرۆڤ نان کارێکى ناپەسەندە و ئەوەى ناوە سوکەکەى لێ ئەنرێ زویر و دڵتەنگ ئەبێ .
وتی دایە هەتا تۆ ئامۆژگاری ی منت کرد من سی وسێ مێشم بە گونی کەرەکەوە ژمارد
ئاموَژگارى وەرناگرێ .
وتی چارەی دەردت ئەکەم وتی کەی
بێ حەیایەکى کەم ئەقڵە چونکە ئەو هەڕەشەى لێ کرد ئەم وا ئەزانێ چاکەى لەگەلا ئەکات
وتی قوزەڵ قورت ، وتی بە ڕۆنەوە ؟
هەر بیر لە نەوسنی خوَى ئەکاتەوە
وتی کەست نەگاوە وتی نەوەڵلا وتی ئەی کەس نەی گاوی
بە دەمو زمانیا دیارە کە تاوانبارە