loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
وەلی یە

پیاو چاکەو خۆشەویستی خوایە

 
وەلیفەتانەیە

سەر قەڵەمانەیە

 
وەلیفەتە

خۆڕایی یەو نرخ ناسێنرێت

 
وەنەوز ئەدا

خەو گرتوویەتی و تیایا دەئەکەوێت و نایەوێ بنوێت

 
وەنەوز ئەکوتی

زۆر خەوی دێو زو زو چاو ئەنووقێنێ و کەمێك خەو ئەی باتەوەو بەئاگا دێتەوە

 
وەنەوز بردی یەوە

خەو بردیەوە بەڵام کەمەکێك بەئاگایە

 
وەنەوزە کوتێ

خەو بردنەوەو چورتم دان

 
وەنەوزە کوتێ یەتی

وەنەوز ئەدات

 
وتو وێژە

قسە کردنە

 
وتو وێژیان کرد

گوفتوگۆیان کرد


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023