loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
وەك بوکە سەما کەرەیە

هەڵ ئەسوڕێ و کار ئەکا بۆ بەجێ هێنانی ئارەزو بێ ئەوەی بێزاری و ماندو بون دەربڕێ

 
وەك بی دۆزیتەوە وایە

بەخۆڕایی و بەبەلاش دەستت ئەکەوێت

 
وەك بێژنگی لێ کرد

کون کونی کرد

 
وەك بینی ئاو ئەلەرزی ، وەك بی ی ناو ئاو ئەلەرزێ

لەشی ئەلەرزێ

 
وەك تۆپ دەنگی دایەوە

بەناو خەڵکا بلاو بوەوە و هەمو پێ یان زانی بە پێچەوانەی ئارەزو

 
وەك تۆوی هەرزنی لێ هات

پەرژو بڵاو بۆتەوە

 
وەك تالانی ی دەم ملەیە

بەئاشکرا تیا چوەو ڕزگار بوونی نی یە

 
وەك تانجی یەکەی ئەحمەدی ساغا - سەعید ئاغا - لەوەختی ڕاودا گوی دێت

لە کاتێکا کە هەلی بۆ هەڵ کەوتوە لەجیاتی ئەوەی بەکاری بهێنێ و کەڵکی لێ وەرگرێ ئەچێ خۆی خەریك ئەکا بە شتی هیچو پوچەوەو هەلەکە لە کیسی خۆی ئەدات.

 
وەك تەپاڵدان لێی کەوتوە

تەمەڵەو تەوەزەلە هەر دا ئەنیشێ و ئیش ناکات

 
وەك تەنەکەیەك ئاو بکەیت بەسەریا

حەپەساو سەری سوڕما


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023