loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
وەك ئەسێ و پووشوون

ناکۆکن لەگەڵ یەکتردا

 
وەك ئەموستیلەیە لە پەنجەیا

بەئارەزووى خۆى هەڵى ئەسووڕێنێ و کارى خۆى پێ جێ بەجێ ئەکات

 
وەك ئەوت سەیر ئەکات

بەوت ئەزانێ

 
وەك بۆق وایە هەڵی گریت میزت پیا ئەکا

سپڵەیە و هەر چاکەیەکى لەگەلا بکەیت خراپەت لەگەلا ئەکا

 
وەك با ، فڕکەی کرد و بۆی دەرچو

بەخێرایی ڕۆی

 
وەك بازەکەی میر وایە بە مریشکی ئاوایی فێرە

زۆر دارەو بە جەورو ستەمە

 
وەك بە گا نەبو بە گوێرەکەیش نەبو

هیچ پلە و پایەیەك و پێشکەوتنێکی دەس نەکەوت

 
وەك بەراز وایە پێستی لە دەباغ نایێ

خراپە و گوناهی زۆری بە سەرەوەیەو پاك نابێتەوە

 
وەك بەرازی غەزر یو وایە

بە ڕقا چوەو خرسی کردوە

 
وەك بەردی ئاوە سو وایە

بێ شەرمەو کردەوەی ناشیرین ئەکا


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023