loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
وەك تیراوێ وایە هەر هەڵ ئەداتەوە

هەر کۆتایی پێ ئەهێنرێ و دوبارە تازە ئەکرێتەوە

 
وەك تیرە

بە خێرایی ڕۆیشتن

 
وەك تێزکەی تفەنگ بۆی دەرچو

زۆر بە خێرایی ڕۆیشت و خۆی گوم کرد ، تێزکە باروتێ بو لەسەر کونێ دائەنرا لەکۆتای ی تفەنگی کۆنەوە لەدیوی دەرەوەی و نزیکی قۆناغەکەی، ئاگری پێوە ئەنرا ئاگرەکەی ئەگەیانە ناو لولەکەو داگیراوەی ناو لولەی تفەنگەی ئەتەقان

 
وەك تێزکەی مار بۆی دەرچو

بەخێرایی ڕۆی

 
وەك پارچەیەك لە جگەری بکەنەوە وایە

زۆری پێ ناخۆشە

 
وەك پارگێن ئاو بەچاویا دێتە خوارەوە

بەکوڵ ئەگری و فرمێسك ئەڕێژێ

 
وەك پەشتەماڵی حەمام وایە هەر ساتەی بەبەر یەکێکەو

هەر دەمەی لەگەڵ ئارەزوو هەوەسێکایەو بەپێ ی خوازتی ئەو هەڵسوکەوت ئەکات

 
وەك پەلکی سیری لێ کرد

لاوازو بێ هێزی کرد

 
وەك پشیلە وایە پشتی ناکەوێتە سەر زەوی

هەمیشە سەرکەوتوەو ژێر ناکەوێ

 
وەك پشیلەیە پشتی لەزەوی ناکەوێت

لەشەڕا ئازایەو بەهەڵمەتەو پشتی نادرێ لەزەوی


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023