loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
وەك ترازوی بچڕاوە ، وەك ترازوی بەن پچڕاوی لێ ها

پەکی کەوت و ناتوانێ هیچ کارێ بکات ، ترازو کە بنەکەی پچڕا بێ شتی تێ ناکرێ هەروەها سەنگەکەیشی تێ ناخرێ کە پێ ی ئەکێشرێ

 
وەك تڕی بن گۆم ڕۆی

بە چەشنێکی خێرا و کوتوپڕ لە دەس دەرچو و نەما و نەدۆزرایەوە

 
وەك تڕی بنگۆمی لێ هات

وەك تڕی بنگوَم ڕۆى

 
وەك تریشقە دەرپەڕی

بەخێرایی دەرکەوت و زۆر توڕە بوو ڕقی هەڵسا

 
وەك تڕێکی کەند بێ وایە

ئیشێکى زۆر خراپی کردوو

 
وەك توتکە وایە بە هەمو توتڕکێکا ئەچێ

بێ شەرمە و بزێوەو خۆی ئەخاتە هەمو جۆرە کۆمەڵێکەوەبۆ ڕایی کردنی مەبەستەکەی

 
وەك تولە بە کونی خۆی ئەوەڕێ

دژى نیشتمان و گەلە

 
وەك تووتی یە

ئەی ڵێتەوە ، لاسایی قسە ئەکاتەوە

 
وەك توێکڵی سیرە

تەنکە

 
وەك تیر ئەڕوا

زۆر خێرایە لە ڕۆیشتنا


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023