loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
هی . هینی

مڵکدارێتی

 
هی خۆم بۆ خۆم هی تۆیش ئەخۆم

بڕوانە بەشى خوَم بوَ خوَم بەشى ئێوەیش بوَ خوَم

 
هێجبی کارە

خوازبێنی کەرە

 
هێجبی کرد

خوازبێنی کرد

 
هێدی بوەوە

ئۆقرەی گرت

 
هێدی هێدی

هێواش هێواش و لەسەرخۆ

 
هیزەی پایزۆلێس کەیبانوی چڵێس

دس بەڕەڵلا لە مالا ناهێڵێ زەخیرە بەردەوام بێ ، وەکو ئەو هیزە ڕۆنەى لێ دێ کە لە بەهارا پڕ ئەکرێ بوَ زستان کەچى لە پایزا هیچى تیا نامێنێ چونکە کەیبانو دەسی پێوە ناگرێ .

 
هێزی ئەژنۆی شکا

نەی توانی بجووڵێ و هەڵسوکەوت بکا

 
هێزی تێ گەڕایەوە

بێ هێزی و بێ توانایی لەلەشیا نەما بو، بۆی هاتەوە

 
هێزی شکا بەسەریا

تواناى ئەوتوَى هەبو زاڵ بو بەسەریا


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023