loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
هێشتا قەل دەنووکی نەداوە بە گودا

ناوەختە

 
هێشتا قنگی گەرم نەبۆتەوە

هێشتا دانەنیشتوەو نەحەساوەتەوە

 
هێشتا کەشکی فەریکە

هێشتا مناڵە و هەواڵى هەڵسوکەوتى دنیا نازانێ

 
هێشتا کچە

شووى نەکردوە

 
هێشتا کفنەکەی زەرد نەبوە

تازە مردوە و زۆرى بەسەرا تێ نەپەڕیوە

 
هێشتا لە کوێ تە هۆمەرە کوێر نیوەی ڕێتە

هێشتا زۆرت ماوە

 
هێشتا ماوە

هێشتا ئەرکی زۆرت لەبەردەمایەو ئەبێ بی کەیت

 
هێشتا مەلاشوی هەڵ نەدراوەتەوە

هێشتا مناڵەو شارەزایى ى لە هەڵسوکەوتی ژیان نی یە

 
هێشتا مریشك هەڵ نەنیشتوە

شەوەکەى زوەو کاتى نوستن نی یە

 
هێشتا من نەم وتوە بیسمی للا تۆ ئەڵێی ئەلحەمدو لیلا

هێشتا من دەستم پێ نەکردووە توَ ئەڵێى لێ بوومەوە


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023