loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
هێشتا نەبوە بە قۆچەقانی فنگەی دێت

هێشتا کارەکە نەڕەخساوە باسی خەسڵەتە باشەکانی ئەکرێت

 
هێشتا هەڵ نەپچڕاوە

هێشتا تازەیەو بەکار نەهاتووە

 
هیچ بە زمانیەوە ناوەستێ

بڕوانە قسە بە زمانیەوە ناوەستێ

 
هیچ بە هیچ بوون

کەڵك وەرگرتن

 
هیچ بەستنەوە

کەڵك وەرگرتن

 
هیچ سەوز ناکات

هیچى دەس ناکەوێ

 
هیچ شتێ لەخۆما شك نابەم

هیچ خراپەیەکم تیا نی یە

 
هیچ کارەیە

دەس نەڕۆیشتووەو بێ دەستەڵاتە

 
هیچ کام

هیچ کەس

 
هیچ کامتان . هیچ کاممان : هیچ کامیان ... هتد

هیچ کەس لەئێمە ، لەئێوە ، لەوان


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023