loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
هەیەتی

دەوڵەمەنە

 
هەیەتی

گوزەرانی باشەو دەرامەتی هەیەو خاوەنی پارەیە

 
هەیەتی بە سەریەوە

چاکەى لەگەلا کردوە لەبەر ئەوە ئەگەر ئەو اەگەڵیا بکاتەوە هونەر نی یە

 
هەیەتی لەلای

چاکەی هەیە لەگەڵیا کردوویەتی

 
هەیتو هوتە

بەزمو ڕەزمە

 
هەیدەر تەریکە لە هەمویا شەریکە

بەشی زۆرى بوَ دائەنێ و وایشى دەرئەخا کەکەمى دراوەتێ یان هەر نەى دراوەتێ

 
هلنگ ، هلنگ . لە دەس شێر دەرچووین کەوتینە دەس پڵنگ

لە ژێر دەسەى زۆردارێ ڕزگارمان بو کەوتینە دەس زۆردارێکى تر

 
هو هایان لێ کرد

بەدەنگی بەرز و بەسووك دەرکردن دەرە دوایان نا

 
هورچ دەعبایەکی ناعالە هێلکەی کرد کردی

بڕوانە بەراز هێلکە ناکا بەلام دەعبایەکى موزبڕە کردى کردى

 
هوروژمی هێنا

بە خێرایی و زەبرو هێزەوە هات هێرشی هێنا


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023