loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
هوروژمی هێنا

بەهێزێکی دەرکەوتوەوە تەکانی داو هات

 
هورووژمی کرد

بەکۆمەڵ هاتن قورسایی خستە سەر شوێنەکەو سەر زەلامەکە

 
هورووژمی هێنا

هێرشی کرد

 
هوشەی کرد

درۆزی زۆر نا بە قسەکانیەوە

 
هوشگەیە

پارەیەکە زاوا دای ئەنێ بۆ کڕینی جیازی

 
هوشیارە

خاوەن بیرو هۆشە

 
هومایە

بەختی باشى هێناوە لەگەڵ خوَیا بوَ ئەو شوێنە یان بوَ ئەو کەسە

 
هونەر هونەری منە

کارەکە کارى منە

 
هوهای دوای گورگە

بڕوانە قولەى دوای گورگە

 
هوون هوون فرمێسك بە چاویا دێتە خوارەوە

دڵۆپ دڵۆپ بە ماتەمینی یەوە ئەگری و فرمێسك ئەڕێژێ


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023