loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
هەواو هەوەس

ئارەزو بە دڵی خوَشەوەو بە فیزەوە

 
هەواو هەوەسی هەیە

حەز ئەکا و دڵى خوَشە بە فیزەوە

 
هەوای ئەو لێ ی داوە

ئەو کارى تێ کردوە

 
هەوای بەری داویە لە سەری

جوَش و خرۆشی دەرونى شپرزەى کردوە ڕەفتارى شێتانە ئەنوێنێى

 
هەوای پەیدا کردوە

فیزى زل بوە

 
هەوای دا

فڕێی دا

 
هەوای کەوتوەتە سەر

هەوەسی هەڵساوە

 
هەوای کردووە

بەرز بوەتەوەو ئاوساوە

 
هەوای نەفس

گومڕایی و فیز

 
هەوای هەیە

بە فیزە


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023