loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
هەنگوینە و لە پێستی سەگایە

باش و بە کەڵك و جوانە و لە شوێنێکى خراپ و پیسایە

 
هەنگوینی بێ مێشە

دەسکەوتێکى خوَڕایى یەو ئەرکى پێوە نەکێشراوە

 
هەنگوینی شەمەتلێنکەیە

مرۆڤێکى ڕاستە و ڕو خوَش و دڵ نەرمە و بەرزە

 
هەنگوینی لێ کرد بە زەهری مار

خوَشی ى لێ تێك دا و کردى بە ناخوَشى

 
هەنگی لە قڕۆڵی دارا دۆزیوەتەوە

توشى خێرو بێرێکى باش و بێ ئەرك بوە

 
هەنیسك ئەدا

ئەگری و بەدەمیەوە نزگەرە ئەدا

 
هەوا دارە

زەلامەکە بەفیزە

 
هەوا شکا

کەش گوَڕرا

 
هەوا گایە

جێگایەکی بڵندی ی سازگارە

 
هەوا کێشە

لەوێوە با ئەڕوات


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023