loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
هەورامی لەبەر مەرامی کاری خۆی بن کلکی کەری خۆی ماچ ئەکا

مەرایى بوَ کەسێکى ناڕەسەن ئەکا و خوَی ی لێ ئەپارێزێ

 
هەورامی و ڕمبازی یان نەوتوە

توَ بوَ ئەم کارە یان ئەم ئیشە ناشێیت

 
هەورامی یە لە کۆڵی خۆی ئەخوات

لەو دیارى یە ئەخوات کە خوَى هێناویەتى

 
هەورە

زەلام هەیە ئامادەیەو چاوى لێ مانە لەبەر ئەوە وریابە پێمان نەزانن

 
هەورە بانە

پلەکانی ماڵ سەریان داپۆشراوە بۆ چوونە سەربان لەوێش کراوە بەژوورێکی بچکۆلە

 
هەورە تریشقەیە

گرمەی هەورە لەگەڵ چەخماخەدا

 
هەورەکەی هێنا

ئاسمان لە سایەقەوە بوو بە هەور

 
هەورو هەڵایە

باران و بەفر ئەبارێ

 
هەوری تەنکە

بارانی کەم پێوەیە

 
هەوری پایز خوڕی دەوڵەمەن ڕیشی خۆی بڕی

دەوڵەمەن هەر کە بزانێ خێرێ ڕوى تێ ئەکا خوَى ى بوَ ئامادە ئەکا کەڵکى زۆرى لێ وەرگرێ


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023