loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
هەوایەکی ماوە

کەمێکى ماوە

 
هەوەس بازی ئەکات

ئارەزوو خوازتی خۆی بەجێ ئەهێنێ

 
هەوەسی هەڵسا

ئارەزووى کرد

 
هەوەسی هەڵساوە

حەز و ئارەزووی هاتۆتە جۆش

 
هەوەڵ بەخت و هەوەڵ تەخت

ئەگەر پیاو بەختی هەبێ لە یەکەم ژن هێنانیا پێ ی ئەگا

 
هەوەڵی شاو ئاخری تڕۆیی

لە پێشا کە دەست پێ ئەکات بەڕێزەوە دێتە پێشەوەو هەڵسوکەتی دڵسۆزانەیە و ناز گرتنە کەچی لە دوایی دا وردە وردە لەبەر چاوی سووك ئەبێ

 
هەور لە ئاسمانە

کەسی دەرەکی لێرەیەو نابێ پێمان بزانێ

 
هەور و هەلایە

هەورە

 
هەورازو نشێوە

بەرەو ژوورکەو بەرەو خوارکەو دۆڵە زەوی یەکە سەختەو ناخۆشە

 
هەورامی لە کۆڵی خۆی ناخوا

خۆم ئەپارێزم لەو خواردنە خراپەو نای خۆم


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023