loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
یەك سەر

خێرا و بەبێ وەستان

 
یەك سەری یە

بڕوانە یەك جارەکی یە

 
یەك سەڵەف

یەکەن دەردوو

 
یەك شەوەیە

خێرا پێ گەیى و مەبەستی پێك هات

 
یەك شەویلەی قنگ قەویلەیە

مناڵەکە هەرچەن تەمەنى کەمە بەڵام گەورەیەو قەڵەوەو جوانە

 
یەك چاو بوەوە

گیرو گرفتی نەماو ئەو خەڵکەی لەکۆڵ بوەوەو خۆی بەتەنها ماوەتەوە

 
یەك چاوە

تەنهایە لە کارا و یاریدەدەرى نی یە

 
یەك قسەیە

هەر بریار و بەڵێنێ بە قسە بدات بە کردەوە ئەى باتە سەر و لێ ی پەشیمان نابێتەوە

 
یەك کەزیلە نی یە و دو کەزیلەشی ناوێ

ئەوى ئەیەوێ دەسی ناکەوێ ئەوەیشى هەیە نایەوێ

 
یەك کەڵە سەر شۆرمە یەك کەڵە پا شۆرمە

بەباشى خزمەتم ئەکرێ


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023