loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
یەك بینە

بە یەك جارو بە بێ وەستان خواردنەوەی ئاوو ساردی

 
یەك بینە

کاری بەردەوام بەبێ وەستان لەسەرەتاوە تا تەواو بوون

 
یەك تەختە

بێ جوڵە و بێ ئاگا

 
یەك تەختە کەوتووە

هەموو گیانی ڕەپ بوە و کەوتووە

 
یەك تەنە

هەر خوَى بە تەنهایە و یاریدە دەرى نی یە

 
یەك پارچە

هەمو

 
یەك پارچەیە

هەموى بەیەکەوەیەو هیچى لێ جیا نابێتەوە

 
یەك جار ئەڵێن بەفر ساردە

ئەوەى کە زانرا چى یە پێویست ناکا بوترێتەوە

 
یەك جارەکی

بەردەوام تا کوَتایى

 
یەك جارەکی یە

بەیەك جار ئیشەکە بەباشى و بە پوختی ئەکرێ و دواى تەواو بونیش بەردەوام ئەبێ و تێك ناچێ و پیاچونەوەى نی یە


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023