loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
یەك دانگە

یەك شێوەیە

 
یەك دەستە

یاریدەدەرى نی یە هەر خوَى بە تەنهایە

 
یەك دەستەن

لە شێوەدا وەکو یەکن

 
یەك دڵە

نیهاد و کردەوەى ڕاستەو بریارى هەر شتێك بدات لێ ى پەشیمان نابێتەوە

 
یەك دڵن

هەمو پێکەوەن و یەکتریان ئەوێ و سوودى یەکتر ئەپارێزن

 
یەك ڕۆژەی دو ڕۆژەیە

زو گەورە ئەبێ

 
یەك ڕەنگە

هەر باوەڕێکى هەبێ نای گوَڕێ

 
یەك ڕووە

لە ڕو چوَن بێت لە پاش ملەیش هەروەهایە و ناگوَڕرێت

 
یەك زمانە

قسەیەك کە کردى نای گوَڕێ و لێ ی پەشیمان نابێتەوە

 
یەك ساڵەی دو ساڵەیە

بەتەمەن بچووکەو بە جەستە گەورەیە یەك ساڵ لەتەمەنی وەکو دوو ساڵە


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023