loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
وشکە پیاوەتی ئەکات

پیاوەتی و چاکەیەك ئەکات کە هیچ ئەرکی تێ ناچێ و نایشی باتە سەر

 
وشکە جاو ئەکا

نان بە تەنیا ئەخوا بوَ نەهێشتنی برسێتیەکەى

 
وشکە دان

گەنم و ، جۆو ، نۆك و ، نیسك و ... هتد

 
وشکە رۆی گەیشتۆتێ

زۆری تینوە و وەختە بخنکێ

 
وشکە ڕۆیە

ئەسپی ڕانەهێنراوە

 
وشکە ڕن

دەسکەنە کردنی نۆک

 
وشکە ڕن ئەکا

مەرایی ئەکا

 
وشکە سۆفی یە

سۆفی یەکە پشتی لە گوزەرانی خۆش و ژیانی شادمانی هەڵ کردوە و هەمو ژیانی تەرخان کردوە بۆ خوا پەرستی

 
وشکە ساڵە

ساڵەکەی کە تێپەڕی بارانی تیادا نەباری یان کەم باری

 
وشکە سەرمایە

هەوا زۆر ساردە


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023