loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
وشك بوە

تەڕی تیا نەماوە

 
وشك هەڵاتووە

لاواز بوەو ڕەنگو ڕووی لەبەر بڕاوە

 
وشك و برنگە

ئاوی نی یەو تەڕ نی یە

 
وشك و تەڕی پێکەوە سوتان

چاکو خراپی پێکەوە تێوە گڵا و توشی زیانی کرد

 
وشك و تەڕی سووتان

چاك و خراپی تێوە گلان و تووشی زیانی کرد

 
وشك و ڕەق هەڵهاتووە

لاواز بوەو گۆشت بەلەشیەوە نەماوەو ئێسقانەکانی دیارە

 
وشك و ڕەقە

لاوازە

 
وشك و هەزار ساڵ

مردووە وەکو هەزار ساڵ بەسەر مردنیا تێپەڕ بێت وایە

 
وشك وەستا

بەبێ قسەو ، بەبێ جووڵە ڕەپ ڕاوەستا

 
وشکانە

جێگای بێ ئاوە


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023