loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
وشکە سەما ئەکات

زۆر لەخۆی ئەکات بەڕوویەکی خۆش خۆی دەرخات

 
وشکە شینە

شیوەن ئەکات بۆ کەسێ کە ماڵە گەورەیەو دایشی نانێن نان بخوات

 
وشکە چنە

وشکە کەڵەکە

 
وشکە فرۆشە

میوەی وشکەوەبو ئەفرۆشێت

 
وشکە فرەیە

بەبێ موچە و بەرات ئیش ئەکا

 
وشکە کەڵەکە

بەوشکی دیوارەکان هەڵ ئەسێنن و هیچ مادەیەك ناخرێتە بەینیان ڕایان گرێت

 
وشکە وەردە

شوێنی تۆو چاندنە لە دەشتی دیمەرۆك بەتەمای بارانە ئاوی بدات

 
وشکەڵ ئەکا

لقوپۆپی وشکو بێ کەڵکی دار ئەبڕێ و فڕێ ی ئەدا

 
وشکەیە

میوەی وشکەوە بوە

 
وشکەیی ئەکات

مەرایی ئەکات


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023