loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
وەك کەر ئەبێ نەقیزە بدرێ

بە زۆر نەبێ ئیش ناکات

 
وەك کەر ئەبێ نەقیزەی تێوە ژەنرێ

بە زۆر نەبێ هیچ ئیشێ ناکات

 
وەك کەر ئەتڕێ

قسەی بێ جێ ئەکات و هیچ مەبەستێکی تیا دەرناکەوێ باش بێ و ناخۆش و بێ کەڵکە

 
وەك کەر جووتە ئەهاوێ

نەزان دووەو لە پڕا ڕەفتاری ناشیرینی لێ ڕوو ئەدات

 
وەك کەر سمی خۆی تێ چەقان

خۆی داکوتا

 
وەك کەر گوێی خۆی شۆڕ کردۆتەوە

بەکەرانە ڕەفتار ئەکاو هەمو شتێ قوبوڵ ئەکات و قسە ناکات

 
وەك کەری دێزە تۆپینی خۆیو زەرەری ساحێبی ئەوێ

خراپە کارێکە حەز بە زەرەرو ئازاری خەڵك ئەکات ، هەوڵ بۆ ئەوە ئەدات ئەگەر چی خۆیشی زەرەر بکات و ئازار بچێژێ

 
وەك کەری دێزە حەز بە تۆپینی خۆی وزەرەری ساحێبی

مرۆڤێکە حەز ئەکا زیان بگەێنێ بەو کەسەی کە مەبەستیەتی ئەگەر لەوەدا خۆیشی توشی زیان بێ پێ ی ناخۆش نی یەو گوێ ناداتێ

 
وەك کەری دێزە حەز بە تۆپینی خۆی وزەرەری ساحێبی ئەکات

مرۆڤێکە حەز ئەکا زیان بگەێنێ بەو کەسەى کە مەبەستیەتى ئەگەر لەوەدا خوَیشى توشی زیان بێ پێ ی ناخوَش نی یەو گوێ ناداتێ

 
وەك کەری ژێر باری لێ هات

ماندو بو


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023