loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
وەك کەری چەرچی یە

هەمیشە بەدوای نانا ئەگەڕێ و لەبەردەمی ماڵاندایە

 
وەك کەری ماندو چاوەڕێ ی جۆ ئەکا

نەوسنە و هەر بۆ خواردن ئەگەڕێ

 
وەك کەری ناو جۆگەیە

لەدو لاوە قازانج ئەکا

 
وەك کەری ناو قوڕاوی لێ هاتوە

ئەرکی زۆرە و لە زۆر بوارا ئیش ئەکا وگیری خواردوە

 
وەك کەڵە شێرە گویش ئەخواو بانگیش ئەدا

چاکیش ئەڵێ و خراپیش ئەڵێ

 
وەك کەڵەشێری ناوەختە

لە پڕاو لە کاتێکا کە جێ ی نی یە ئارەزوی هەڵ ئەسێ و ئەیەوێ بۆی جێ بەجێ بکرێ

 
وەك کەڵەکی سەر ئاو هەمیشە لەبەر شەپۆ لدا یە

هەمیشە تەنگو چەڵەمە شپرزەى کردوەو بارى ژیانى ناخوَش کردوە

 
وەك کەڵەکی سەر ئاوە

لە لەرزین و هەڵسوکەوتایەو لەمەترسیدایە

 
وەك کەو چو

بەزی و نەی توانی قسە بکات

 
وەك کەوی دەستەمۆیە

هەمیشە ئامادەیە یاری لەگەڵدا بکرێت دڵی خۆش کات


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023