loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
وەك گیسك لە دایکی خۆی هەڵ دێت

مرۆڤێکە هەمو کردەوەیەکی ناڕەوای لە دەست دێت و سڵ لە هیچ ناکات

 
وەك فڕ فڕۆکە هەڵ ئەسووڕێ

زۆر خێرایەو گورجو گۆڵە

 
وەك فڕ فڕۆکە هەڵی ئەسووڕێنێ

لەژێر دەستیایە هەمو ئیشێکی پێ ئەکات

 
وەك فڕ فڕۆکەی لێ هات و سوڕایەوە

بەدوایا دەستی کرد بە سۆراخکردن و نەی دۆزی یەوە

 
وەك فیشەك دەر ئەپەڕێ

خێرا ئەڕوا

 
وەك فیشەکە شێتە چو بە ئاسمانا

توڕە بوو ، ڕاچڵەکی و ترسا

 
وەك قاپی دەمی سەگ وایە

پیسە و گلاوە

 
وەك قارچك هەڵ تۆقی

زۆر خێرا پێ گەیی و دەوڵەمەن بو

 
وەك قازی کوێرم لێ هاتووە

تەنهام و کەسم لەگەلا نی یە

 
وەك قەل ئەقڕێنێ

زمانی شومە کە قسە ئەکات نوقلانەی خراپ لێ ئەدا


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023