loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
وار وەندایە

مناڵی نابێ بۆیە وەجاخکوێرە

 
وارە وەزە

زەویەکی بە پیتە و زو شتی تیا ئەڕوا وبەرهەمەکەیشی چاکەو زۆرە

 
وارخانەیە

خانووی چەند نهۆمی بێ حەوشەیە

 
واردەو دانا کوڵما مزانا

خواردنی ژێر دان بە کوڵما دیارە

 
وارشە

دیواری دەوران دەوری ماڵە یان هی باخە

 
وارو وێخی هەڵتەکان

هەرچی دەرامەت وتواناو زیرەکی هەبو هەموی لەناو برد

 
وارووێخی دانا

ڕەنجی زۆری داو پارەی زۆری خەرج کرد

 
وارووێخی دەرهات

هەرچی دەرامەت و تواناو زیرەکی هەبو هەموی بەکار هێنا

 
واری پاڵە

وەنەوشەی دەشتەکی یە

 
واز گۆیە

قسە دوبارە ئەکاتەوە


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023