loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
واقی وڕماوە

بێدەنگ و حەپاسەوە نازانێ چی بکات و سەیری لێ دێ

 
والا بێژی کرد

بە هێڵەکێکی کون ورد بێژرایەوە

 
والا ڕنی کرد

بەنەگەییوی بە وردی لێی کردەوە

 
والەوێ

ئێستا ولەم کاتەدا وەهایە

 
وام زانی ئەم گومەزە شەخسی تیایە

شوێنەکەم بە قەشەنگ وڕێزەوە هاتە بەرچاو وام زانی مرۆڤی بەرزی تیایە کەچی وانی یە

 
وام زانی قاورمە سور ئەکەنەوە نەمزانی قاچی کەر داخ ئەکەن

وام زانى ئەو شتە ئەکەن کە من حەزى لێ ئەکەم و پێم خوَشە کەچى وا نەبو پێچەوانە بو

 
وامەزانە

بەو شێوە تێی مەگە

 
وانەدڕاوە پینە بکرێ

هەڵەکە زۆر گەورەیە چار ناکرێ

 
واوا لێ کراو

هەی خراپی نا پاکی موستەهەقی جنێو و توانج

 
واوات لێ بێ

خراپت بەسەرا بێ


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023