loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
وا بە کۆڵیەوە

بەخێوی ئەکا .ئەرکە بە سەریەوە.

 
وا بەسەر دەستانەوە

ئافرەتەکە خەریکە یان نزیکە مناڵى ببێ

 
وا بەسەر سیروانەوەو لە تینوانا خنکاوە

پێویستى یەتى و لەژێر دەستییایەو ناتوانا بەکارى بهێنێ

 
وا دەرئەکەوێ

ڕەنگە

 
وا دەکەم داکم ئەمرێ وا دەکەم بابم ئەمرێ

لەبەینی دو هەڵوێستی سامناکام ڕو بکەمە هەر کامێکیان توشی زیانێك ئەبم

 
وا لە بازاڕی خۆیا

خەریکە ئەمرێ

 
وا لە بان کای ئاگر تێ بەر دراوەوە

مەترسی گەمارۆی داوە

 
وا لە بێخی دنیا. وا لەو پەڕی دنیا

زۆر دوورە

 
وا لەوێ پەز ئەمرێ

لە ناو چونو مردنی زیندەوەرانی بە لاوە گرنگترەلە مرۆڤ

 
وا لەوێ حەشرە

خەڵکێکى زۆر کوَبوونەتەوەو هەمە چەشنە دەنگی تیا ئەبیسرێ یان هی خوَش یان هى ناخوَش


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023