loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
هێواش هێواش

هێواش کە هێواش

 
هیوای بڕا

ئومێدی نەماوەو بەتەمای ئەوە نی یە خۆشی و گوزەرانی ڕوی تێ کات

 
وا

( جنێوی شارراوە );

 
وا ئەزانا هەنگی لە قڕۆڵە دارا دۆزیوەتەوە

وا ئەزانا بە قازانج و خێر و بەرەکەتێکی باش گەیشتووە

 
وا ئەزاناگوێزی بۆ ئەژمێرن

لە هیچ تێ ناگا

 
وا ئەزانم

بە بیر و ڕای من و لای من وایە

 
وا ئەزانم ئەمڕۆیە

زۆر باش لە بیرمە و لە یادم دەرناچێ

 
وا ئەزانم پووشکەیەکە

بەلامەوە زۆر بێ نرخەو هیچ بایەخی پێ نادەم

 
وا ئەزانم دوێنێ یە

وا ئەزانم ئەمڕۆیە

 
وا ئەزانێ برای باوکیەتی

لای وایە مرۆڤێکی دڵسۆزە بۆی


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023