loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
ئاسمان ئەگرمێنێ

وا دیارە ئەبارێ

 
ئاسمان ئەگری

باران ئەبارێ

 
ئاسمان بۆ هەڵم ناکێشی زەوی بۆ قووتم نادەیت

تەریق بوومەوەو شەرمەزار بووم و خەفەتێکی زۆر ڕِووی تێ کردم

 
ئاسمان بە چاتۆڵ ئەزانێ

چاتۆڵ : دەواری تەنکی هاوینە

 
ئاسمان بەرز و زەوی سەختە لە دەر ماڵتا ئەبمە تەختە

دەرفەتو دەرەتانم نی یە بگەمە مەبەستو خوازبێنی تۆ بکەم لەبەر ئەوە ئەبێ لەبەر ماڵەکەتاناو لە پێناوی تۆدا خۆم بدەم بە کوژت

 
ئاسمان تووڕەیە

هەورە و چەخماخەیە و باران و بەفری بە دواوەیە

 
ئاسمان دەموچاوی داوە بە یەکا

بڕوانە ئاسمان تووڕەیە

 
ئاسمان دوور و زەوی سەخت

دەرفەت و دەرەتان نی یە بۆ جێبەجێ کردنی مەبەست

 
ئاسمان سەرە خەریەتی و زەوی ژێرە خەر

هەژارە و نەبووە

 
ئاسمان ستوونی ئەوێ

سەیرە و مایەی سەرسوڕمانە


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023