loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
ئازای ئەندامی ژان ئەکا

هەموو لەشی تێك شکاوە ، ڕەق بووە ، ناجوڵێ و سڕە ......هتد .

 
ئازای بڵێ لەل

ناوێری دەم بکەیتەوە چونکە هەر قسەت لە دەم دەرچو سزات ئەدەم

 
ئازایە

خێرایە

 
ئازووقە

کەلوپەلی دانراو بۆ خواردن

 
ئاسۆی تاریکە

بەختی باش نی یە ، بواری ژیانی تەنگە ، مەبەستی بەجێ نایێ

 
ئاسۆی ڕووناکە

بەختی باشە . بۆ سەرکەوتن و بۆ خۆشگوزەرانی و بۆ ...هتد

 
ئاساری بەسەر پاسارەوە نەما

هەموی لەناو چو

 
ئاساری لە پاسارا بڕی

ئاساری بەسەر پاسارەوە نەهێشت

 
ئاساری لە پاسارا نەماوە

بنو بنچینەی نەماوەو بەکەڵکی بەکارهێنانی نایەت و ناشتوانرێ چاك بکرێتەوە

 
ئاسانەی پیرۆزە

ماڵەکەی دیاری یەو خەڵکی ڕووی تێ ئەکەن و بە پیرۆزی دائەنێن


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023