loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
ئاسمانی پێ ماچ کرد

هێزی خۆی ی پی نوان و ئازاری دا

 
ئاسمانی لێ تاریك بوو

دڵ و دەروونی گیرا

 
ئاسمانی یە

ڕەنگی شینی کاڵە

 
ئاسن فڕێنە

موگناتیسە

 
ئاسنە واڵەیە

ئاسنی لەکار کەوتووە

 
ئاسنگەرە

وەستایەکە لە ئاسن چەنان ئامێری پێویست دروست ئەکا

 
ئاسنی سارد ئەکوتێ

هەوڵی بێ سوود ئەدا و بە ئاوات ناگات

 
ئاسنی سارد ئەکوتێ

قسە، یان کار، لە ئیشێکا ئەکا کە بێکەڵکە و ئەنجامی نی یە

 
ئاسوودە خۆم کەرم نی یە لە کا و جۆ خەبەرم نی یە

ژیانم بە ئاسوودە ئەبەمە سەر و گوزەرانم ئەچێ بەڕێوە و خۆم ماندو ناکەم، وەکو ئەو وڵاخدارە نیم هەر بە کاو جۆو برسێتیو تینویەتی وڵاخەوە خەریك بمو خەمی کەلوپەلی بۆ بخۆم

 
ئاسوودەیە

بە ئارامی و، بێ وەیی ئەژی


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023