loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
ئەستۆی خوارە

لارە ملە، بێ دەستەڵاتە، لەش بەبارە

 
ئەستۆی شکان

ڕۆی و پێم خۆش بو چونکە ڕِقم لێ یەتی و حەزم کرد لێم دوورکەوتەوە

 
ئەستۆی ورد کرد

ڕۆی ، مرد

 
ئەستووران ئەڕێسێ

قسەی درۆ و خۆ هەڵکێشان و هەڵەژ و بەڵەژ ئەکات

 
ئەستێ و پووشوون

لەگەڵ یەکا ناکۆکن لەبەرئەوە هەر کە بەیەك ئەگەن ئەچن بەگژ یەکا

 
ئەستێرە گەرە

بە ئەستێرەکان ئەزانێ ئایندە چی ڕووئەدات و چی ئەقەومێ

 
ئەستێرە ناسە

شارەزای ئەستێرەکانە و ، لە زانیاری کەشکەلان دەستی هەیە ، بەخت گرەوەیە

 
ئەستێرەی ئاوا بووە

ئەستێرەیەکی بە ئاسمانەوە نەماوە

 
ئەستێرەی ئەدرەوشێتەوە

لە برەودایە، بەختەوەرە و ژیانی خۆشە

 
ئەستێرەی سیوەیلە

درەنگ درەنگ نەبێ دەرناکەوێ


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023