loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
ئەزانێ چەن موو وا بە قنگی یەوە

ئەی ناسێت و ئەزانێ چۆن ڕِەفتار ئەکات و دەروونی چی یە

 
ئەزانێ چی کێڵاوە

ئەزانێ چ کەتنێکی کردووەو چ کارێکی خراپی کردووە

 
ئەزانێ گۆشتی شان لەکوێوە ئەخورێ

ئەزانێ شتی باش کامەیە و چی شتێ بە کەڵکە بۆ مەرامی کاری خۆی

 
ئەزانێ کەری خۆی چەن مەن بار ئەبا

ئەزانێ مێردەکەی یان ئەو کەسەی دەستەڵاتی بە سەریا هەیە تا چ ڕِادەیەك لە ژێر فرمانیایە و تا چەنێك مەبەستی بەجێ ئەهێنێ و نازی ئەگرێ

 
ئەزیەتی خوارد

ئەزیەتی کێشا

 
ئەزیەتی کێشا

هەوڵی دا و ماندوبو

 
ئەزیڕێنێ

ئازاری هەیەو هاوار ئەکا

 
ئەستۆ ئەشکێنن

زیان لە خەڵك ئەدەن

 
ئەستۆی بشکێ

بایەخی پێ نادەم و گوێی نادەمێ

 
ئەستۆی خۆی شکان

زۆر پەلەی کرد و خۆی ماندو کرد بۆ ئەوەی جێبەجێی کات و پێی بگات


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023