loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
ئەڕۆیت بەڵام تێیتەوە

هەرچی بکەیت پەشیمان ئەبیتەوە

 
ئەربابە

دۆستەو ئاشنایەو لەسەر ڕێبازی باش ئەڕواو نکوڵی لە چاکە ناکات

 
ئەرەستووە

زۆر زیرەکەو دانایە

 
ئەرخەوان سوورە

لافاوی ڕِوبارەکە بە گوژم و بە زۆری هەڵ ئەسێ

 
ئەرخەی هەیە

یاریدە دەرو پشتیوانی دڵسۆزی هەیە

 
ئەرز ئەدڕێ

زۆر گرانە و زۆر دەگمەنە

 
ئەرز بەخۆی ناگرێ

بێ ئارامەو ، شپرزەیەو ، دانانیشێ

 
ئەرز چۆتە بەس

ئەرز دەس ناکەوێ دەسیش کەوێ زۆر گرانە

 
ئەرز قووتی دا

بە تەوسەوە

 
ئەرز نێر بۆتەوە

زستان خەریکە بەسەر ئەچێ و ساردی نامێنێ


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023