loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
ئەدگار

چۆنیەتی

 
ئەژدیهای حەوت سەرە

هار و چەتوونە و ئەچا بە گژ خەڵکا

 
ئەژدیهایە. ئەژدیهایەکە بۆ خۆی

هار و چەتوونە و ئەچا بە گژ خەڵکا

 
ئەژنۆی دادا

توانای بەرهەڵست کردنی نەما و، نەی توانی بەردەوام بێ لەسەر مەبەستەکەی و پەکی کەوت

 
ئەژنۆی شکا

پەکی کەوت، ئەو سەرچاوەیەی کە خێروخۆشی و دەستەڵاتی پێ ئەگەیان نەما و نائومێد بو

 
ئەژی

ئەو نرخە ئەهێنێ

 
ئەر بابە

مەسرەف خۆشە و هاونشینی چاکە

 
ئەر تۆ مەنی من دوو مەنم بێجگە لە گورز و کەمەنم

ئەگەر تۆ هێزداری من دوو ئەوەندەی تۆ هێزدارم، خۆ ئەگەر تۆ لاسار و ڕِقاویت من لە تۆ زیاتر لاسار و ڕِقاویم

 
ئەڕۆم گورگ ئەم خوا ناڕۆم دز ئەم با

هەرچی بکەم لە تەنگوچەڵەمە ڕِزگارم نابێ

 
ئەڕۆن بەڕێوە

هەڵسوکەوت ئەکەن و ژیانیان ڕێك ئەخەن


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023