loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
وڕك ئەگرێ

ئەگری بۆ شت

 
وڕکی بڕی

ئەوەی ویستی و وڕکی بۆ گرت بۆی هێناو دایە دەستی ئەویش وڕکی نەما

 
ورنگ نادات

حەسانەوە بەخۆی نادات

 
ورنگم نی یە

کاتم نی یە تیایدا بحەوێمەوە

 
ورنگی نی یە

هەمیشە لە ژێر باری ئەرك کێشاندایە

 
وڕو کاسە

گێژو وێژە

 
وروژاوە

بە دەم شپرزەیی و سەر لێ تێکچوونەوە بە خێرایی ئەسووڕێتەوە

 
ورووژانی

خستیە جووڵەی شێواو تێکەڵ و پێکەڵ

 
وریا بە لێت نەقەومێ

باش دانیشە و ئاگات لە خۆت بێ بات لێ بەر نەبێتەوە

 
وڕێنە ئەکات

قسەی بێ سەر و پێ ئەکا


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023