loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
ورگم تەقی

زۆرم پێ ناخۆش بو ناچار هاتمە قسە کردن

 
ورگنە

قەڵەوە

 
ورگی

ئەو ژیانەو ، ئەو دەرامەتەو ، ئەو ماڵەی هەیەتی و خۆی خاوەنیەتی

 
ورگی ئاخنی

زۆر خواردنی خوارد تا ورگی پڕ بوو بەرز بوەوە

 
ورگی بەڕەڵلا کردوە

هەر خەریکی خواردنە

 
ورگی بەرداوە

هەر خەریکی خواردنە

 
ورگی تێ نا

ورگی خستە سەری

 
ورگی پەیدا کردووە

قەڵەو بووە

 
ورگی خستە سەری

دەستى کرد بە خواردنى بەردەوام بو

 
ورگی داکەوتووە

ورگی گەورە بوەو شۆڕ بۆتەوە


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023