loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
وەزعی شلۆقە

ژیان و گوزەرانی لە خراپی دایە

 
وەستاوە

چاوەڕێیە

 
وەستای قسانە ، کۆڵەواری دەستانە

بەقسە بەتوانایە و باش ڕستە ڕیز ئەکات بەکرداریش دەستە پاچەیەو بێ توانایە

 
وەستای قسەیە

قسە زانە

 
وەستای نا وەستا قەڵەم کلکە گا

ئەی وەستای هیچ نەزان و نەخوێندەوار

 
وەستای نەجار بنو بێ خەم و خەیاڵ خوا یەکە و دەرگەی هەزار

دنیا هەمیشە لەگۆڕانایە زۆر تەنگوتووشی هەیە لەپڕا چاك ئەبێ

 
وەستایە

شارەزای کارەو دروستکەرەو لێ زانە

 
وەسەلام

ئیتر لەوە زیاتر ناڵێم و قسەم تەواو

 
وەشاندی

زەبری نووان

 
وەچ

ئەو تووڵە نەمامە تازەیە کە لەبنی درەختێکەوە دێتە دەرەوە


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023