loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
وەرە ئەم کەرە لەو قوڕە دەربێنە

تیا ماوم و نازانم چی بکەم

 
وەرە بەسەریا

ئامۆژگاری بکەو لە هەڵە لای دەو ڕێی باشی نیشان دە

 
وەرە بم کوژە

زۆر سەیر و سەمەرەیە و ناتوانم لەبەر خەفەتیا خۆم بگرم

 
وەرە تێی گەیەنە

هەر چەند ئەکەم تێ ناگات

 
وەرە داخ هەڵ ڕێژە

خەفەت ئەخورێ بەدەستیەوەو بەدەست بیرو ڕاو کارو کردەوەیەوە

 
وەرە زەنە

جێی هەڵخستنی میوەیە بۆ پارازتن هەروەها تەڕەی تیا هەڵ ئەخرێ وەکو تووتن و شتی تر

 
وەرە سەرتاپات مەخەرە قوڕ

خەمو خەفەت بەلێشاو ئەبارێ و مرۆڤ ئەخاتە گریان و شین و شەپۆڕ

 
وەرە مەتەقە

ئا بەم چەشنەو بەم ناڕەحەتی یە خۆگرتن ستەمە ناچار ئەنجام تەقینەوەیە

 
وەرەوە سەر خۆت

وریا بەرەوەو لەو بێ ئاگایی و شپرزەیی یە خۆت ڕزگار کە

 
وەرد ئەبڕێ

زەوی ئەکێڵێ بۆ کشتوکاڵ


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023