loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
هەڵقون هەڵقون

ڕۆیشتن لەسەر چیچکان بەهەڵبەزینی بازی بچووکەوە بەو شێوەیەی کە باڵندە هەڵئەقونێ

 
هەڵکاڵا

هەڵ شاخا

 
هەڵکەوت

سەر سمتی داو ، قاچی لە شت گیراو ، خەریك بو بکەوێت

 
هەڵکەوتووە

بەهرە دارەو زیرەکە ، ئازایە ، داهێنەرە ، زانایە ... هتد

 
هەڵکڕووزا

ئاگری بەرکەوت کەمەکێ سەری تاڵەکان سووتا و بۆنی سووتانەکەی هات

 
هەڵکوت هەڵ کوت

بەڕاکردن

 
هەڵکێشرا

لە ڕەگەوە دەرهێنرا

 
هەڵم واسن

ئەگەر بم دەن لە سێ دارە و ئەوە بێ سزاکەم

 
هەڵماڵراوە

هەڵ کراوە بەرەو ژوور

 
هەڵمان ئەگرێ

شوێنی زۆرمان لێ داگیر ئەکات و بێزارمان ئەکات


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023