loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
هەڵەو گیر بو

زۆرى خوارد و لەشى پێ ی تێك چو

 
هەڵەوەرە

زۆر قسە ئەکات

 
هەڵتووتا

بەتەنها لەلایەکەوە دانیشت بەبێ دەنگو بەبێ سەنگ و بەبێ جووڵە تەماشای بەردەمی خۆی ئەکرد چاوەڕوان بو خوڵکی بکەن

 
هەڵپەی کرد

بە خێرایی و بە شپرزەیی هەوڵی بۆ دا

 
هەڵخەڵەتاوە

بەفڕو فێڵ چەواشە کراوەو ئارەزووی فێڵبازی بەجێ هێناوە تووشی زیان بووە

 
هەڵدێرە

بەرەو ژوورکەیە

 
هەڵسا لەبەری

ڕێزى لێ گرت و خوا حافیزى ى لێ کرد یان بەخێر هاتنى کرد

 
هەڵسان و دانیشتن

کردەوەو ڕەفتار

 
هەڵسایە سەر پێ

تەواوى کرد

 
هەڵسایە سەر خۆی

هەڵسا بە پێوە وەستا


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023