loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
هەس بێ و بەس بێ

لە بەلا بە دوور بین و ئەم بەلایەى بەسەردا هات کوَتایى ى ناخوَشى بێ

 
هەسانی دا لەبەر پێ ی

بە قسەى لوس هەڵى خەڵەتان و فریوى دا

 
هەست ئەکەم

دەروونم وام پێ ئەڵێ و ئەزانم

 
هەست و نەستی زۆرە

سکاڵاو داخوازی و ئاواتی زۆرە

 
هەست و هۆشی نی یە

کەم ئەقڵەو وریا نی یە

 
هەستی بریندار بو

دڵی ئێشا

 
هەستی بریندار کرد

لە ڕێ ى زمانەوە یا لە ڕێ ی هەڵسوکەوتەوە پەستی کرد و دڵى شکان

 
هەستی کرد

زانی و بەئاگا هات

 
هەستی ناسکە

زو پەست ئەبێ


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023