loading
arrow_back
دۆخی تاریکی و ڕووناکی
باری وێناکردن
ڕەنگەکان
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     
     

گەڕان

لێرەدا بۆ کوردواتەنی و قسەی نەستەق و پەندی پێشێنان و لێکدانەوەکانیان بگەڕێ

filter_list Filter

27260  ئەنجامی گەڕان

 
هەزار گیانت پێ بێ گیانێ دەرناکەی

ئەکوژرێیت

 
هەزار گیانی هەبێ گیانێ دەرناکات

هەر چۆنێ بەهێز بێ و خۆی بپارێزێ هەر سزا ئەدرێ

 
هەزار قەزوان بتەقێنی بە گوێزێك ئەت گەمێ

هەمو کردەوەیەکی من ئەوەندە گەورەیەو بە بڕشتە ئەگاتە هەزار کردەوەی بچووکی تۆ

 
هەزار قەزوان بخۆیت بە دەنکە گەنمێ ئەت گرمەوە

تۆ کاری بچووك بچوکت لەدەست دێت چەنان کاری بچوك بکەیت من بەکارێکی گەورە ئەی کەم هەمو کارەکانی تۆ ئەگرمەوە

 
هەزار قسەم بۆ بکەیت

هەزار قسەی باشم بۆ بکەیت بێ سوودە لام

 
هەزار قوڕاوو چڵپاو بەقنگیا هەڵ پژاوە

هەزار دەردە سەری دیوە

 
هەزار کون بۆتە جەرگی

خەفەتێکى زۆرى هەیە

 
هەزار کونم تێ بوە

گیرو گرفتم زۆرەو چەنان زەرەرم کردوە

 
هەزار کونم تیایە

گیرو گرفتم زۆرە

 
هەزار لۆغانەیە

گەدەیەکی بچووکە لەگەدەکانی هەرس کردنی ئاژەڵ بەکۆمەڵێ توێی تەنك تەنك داپۆشراوە


فەرهەنگی کوردواتەنی بەگەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا. لە لایەن ئەدیب و شاعیر ع.ع.شەونمەوە دانراوە کە بڕی 27260 کوردواتەنی کوردی لەخۆ گرتووە کە بەرهەمی 80 ساڵ لە 95 ساڵ تەمەنی دانەر گرتووە، ئەم فەرهەنگە بە هاوکاری کوڕانی دانەر (پەیجۆر و پاکۆ) کە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستن و بەسەراچوونەو کۆمپیوتەریان گرتە ئەسۆ، لە چوارچێوەی دە بەرگدا کە 5500 لاپەڕەی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاك فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە.

©kurdwatanee.org 2023

©Developed by Raiseit Foundation 2023